ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باكووری هه‌رێمی كوردستان له ئاسمان و زه‌وییه‌وه به‌رده‌وام بوو و به وته‌ی فه‌رمانده‌كانی “پ.ك.ك” ٤٤ سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری توركیا له‌و هێرشانه كوژراون و توركیاش باس له شه‌هید كردنی ٢٣ گه‌ریلا ده‌كات.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه ئه‌رته‌شی توركیا هێرشی زەمینی بۆسەر چیای “كوڕەژاۆ”، “زاپ”، “مەتینا” و “ئاڤاشین” دەستپێكردووه و زیاتر له ١٤٧ جاریش هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی “پ.ك.ك” ئەنجامداوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی “پ.ك.ك”، لە شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان گه‌ریلاكان و ئه‌رته‌شی توركیا، ٤٤ سەرباز كوژراون و ٣٢ سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه نوێنه‌ری سه‌فاره‌تی توركیای بانگهێشت كرد و به فه‌رمی ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست به‌زاندنی سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ربڕی و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوو.