کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چاوپێکەوتنی چالاکانی مافی مرۆڤ و دایکانی دادخواز لەگەڵ دایکی “ڕامین حوسێن‌پەناهی”

چاوپێکەوتنی چالاکانی مافی مرۆڤ و دایکانی دادخواز لەگەڵ دایکی ڕامین

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١ی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ژمارەیەک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و “دایکانی مافخواز” سەردانی “دایه شریفه” دایکی “ڕامین حوسێن پەناهی”، بەندکراوی سیاسی ئێعدامکراویان کرد.

ئەم سەردانە بەمەبەستی سەرەخۆشیی کۆچی دوایی “خاڵۆ میرزا” (محەمەد حوسێن پەناهی)، باوکی “ڕامین حوسێن‌پەناهی” بوو. “نەرگس محەمەدی” چالاکی مافی مرۆڤ و بەندکراوی پێشوو، “شەهناز ئەکمەلی” دایکی “موستەفا کەریم‌بێگی” لە کوژراوانی سەرماوەزی ١٣٨٨ و “ئەکرەم نقاب‌دار” دایکی “سەعید زەینالی” که دوای هێرش بۆ سه‌ر خۆێندكارانی “زانکۆی تاران” لە ساڵی ١٣٧٨ دەستبەسەر و بێسەروشوێن کرا، لەو کەسانە بوون کە بۆ سەردانی دایه شەریفه چوو بوونە گوندی “قروچای”. دایکانی مافخواز و چالاکانی مافی مرۆڤ سەرەڕای دەربڕینی هاودەردی و سەرەخۆشی لە دایه شریفه و بنەماڵەی “حوسێن‌پەناهی” لەبەر کۆچی دوایی خاڵۆ میرزا، پاڵپشتیان لە داوای ڕەوای دایە شەریفە بۆ زانینی شوێنی گۆڕی کۆڕەکەیان کرد.