به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سینفی و مه‌ده‌نی شاری سه‌قز سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “سه‌لاح سۆرخی” چالاكی سینفی مۆعه‌لیمانی ئه‌و شاره‌یان كرد و پشتیوانی خۆیان له ناوبراو ده‌ربڕی و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی بوون.
چالاكانی مه‌ده‌نی به‌شداربووی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ڕایانگه‌یاند كه هه‌ڵسووكه‌وتی له‌و شێوه له‌گه‌ڵ چالاكانی سینفی مۆعه‌لیمان ته‌نیا قه‌یرانه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش قوڵتر ده‌كاته‌وه و خوازیارین “سه‌لاح سۆرخی” و ته‌واوی مۆعه‌لیمانی زیندانی ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن. له كۆتایی ئه‌و دیداره هاوكارانی “سه‌لاح سۆرخی” پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ده‌ربڕی و هێوای سه‌لامه‌تیان بۆ ته‌واوی زیندانی سیاسی خواست.