کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چاودێری مه‌دره‌سه‌كانی زه‌نجان به‌شێوه‌ی شۆرایی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانه‌وه‌

چاودێری مه‌دره‌سه‌كانی زه‌نجان به‌شێوه‌ی شۆرایی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی كچ له‌ شاری زه‌نجان مه‌دره‌سه‌كان به‌ شێوه‌ی ئیداره‌ی شۆرایی به‌ڕێوه‌ ئه‌بن و ڕۆژانه چاودێری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕژیم هێرشی شیمیایی نه‌كاته سه‌ریان.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان كه‌یشتووه‌، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی كچ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه توانیویانه مه‌رده‌سه‌ی ڕۆڵه‌كانیان چاودێری بكه‌ن و چاوه‌ڕێی ناوه‌نده‌ ئینتزامی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم نه‌بن. بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی زه‌نجان له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێن: هیچ بڕوایه‌كمان به‌ ده‌وڵه‌ت بۆ دابینكردنی ئه‌منیه‌تی ڕۆڵه‌كانمان نییه‌ و خۆمان قوڵمان هه‌ڵماڵیوه‌ و به‌ شێوه‌ی شۆرایی مه‌دره‌سه‌كان چاودێری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن دوا نه‌كه‌ون.