به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ٩ به‌ندكراوی سیاسی ژن به ناوه‌كانی “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان”، “سۆعدا خه‌دیرزاده”، “موژگان كاڤووسی”، “سه‌كینه په‌روانه”، “هاجه‌ر سه‌عیدی”، “فریشته حسێنی”، “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” له زیندانه‌كانی یه‌زد، ورمێ، تۆنێكابۆن، مه‌شهه‌د و سنه به‌ندكراون.
له نێوان ئه‌و ٩ به‌ندكراوه، “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” له گرتووخانه‌ی ئه‌منیه‌تی دان و هه‌ر ٩ به‌ندكراوه‌كه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراندا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون، هه‌روه‌ها له كاتی لیپرسینه‌وه‌دا ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی دراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژنان له ساڵی ڕابردووی زاینی ٢٨ و نیو له سه‌د زیادی كردووه، به‌گشتی ٣٢٥ چالاكی ژن له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٤٧ چالاكی ژنی دیكه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه به زیندان، شه‌لاق و ئێعدام مه‌حكووم كراون كه ٩٢ كه‌سیان ژنانی كورد بوون.
