کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چاوخشاندنێك به‌ كۆبوونوه‌ی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

ڕۆژی سێشهممه٢٣ی سێپتامبر، بهرابهر لهگهڵ ئهوهڵی مانگی ڕهزبهر، بیروڕای گشتی جیهان لهمیدیاكانهوهدوو وێنهی جیاوازیان لهڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان نیشان دا. لهوێنهیهكیاندا، لاوان بهههموو توانایانهوهسهرانی دهوڵهتانی جیهانیان هێنابووهگۆڕهپانی موحاكمهو ئیدعانامهكانیان ڕوو بهههموو كاربهدهستانی دهوڵهت و دامهزراوهجیهانیهكان بوو كهبهردهوام خهریكی لهناوبردنی گۆی زهوین، واتهتهنیا شوێنی نیشتهجێ بوونی ٧ ملیارد مرۆڤ. قسهپڕ گڕوتینهكانیگرێتا تۆنبرگكهلهگهڵ كوڵی گریان تێكهڵ بوو، ههناسهی ههمووانی لهسینگدا ڕاگرت، كاتێك كهوتی: “پهیامی من ئهوهیهكهئێمهئاگامان لێتانه، من نهدهبووایهلێرهبوایهم. من دهبوو ئێستا لهو پهڕی ئۆقیانووس لهمهدرهسهدهرسم خوێندبا. بهڵام ئێوهئێستا چاوی هیواتان لهئێمهیه، چۆنتان لهڕوو ههڵدێت، ئێوهئاواتهكان و منداڵیی ئێمهتان بهقسهی بێ ناوهرۆك لهناوبرد. ڕۆژانهخهڵك لهبهردهم مهرگ دان، ههموو ئێكۆ سیستهمی جیهان خهریكهلهناو دهچێت. ئێمهبهرهو نابوودی دهڕۆین بهڵام ههموو قسهوباسی ئێوه، بووهتهپووڵ و ئهفسانهیهكسهبارهت بهگهشهی ئابووری. چۆنتان لهڕوو ههڵدێ، لێتان خۆش نابین.” لهڕاستی دا ئهم وشانههاواری بهژانی ملیۆنان ئینسان بوو كهلهباشووری جیهان دهبێ باری قورسی گۆڕانكاریی ئیقلیمی بگرنهئهستۆ. ئهوان دهبێ ساڵانێكی زۆر لهگهڵ ویشكهساڵی بهرهوڕوو ببنهوهو لهبهر چاویان ئاژهڵهكانیان وهك سهرچاوهی بژیویان، دوایین ههناسهكانیانههڵبكێشن و زهوی گیر بن. لهڕاستیدا ئهم قسانهیگرێتا تۆنبرگدهنگی ئیعتراز و ناڕهزایهتی ملیۆنان كهس بوو.

بهڕێوهبهری گشتی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، بڕیاری دانیشتنێكی یهك ڕۆژهی ئیقلیمی دهركرد و داوای كرد كهتهنیا ئهو كهسانهی كهخاوهن ئیدهو پلانن بڕۆنهپشت تریبوونی ئهم ڕێكخراوه‌. ئهگهرگرێتاو هاوسهنگهرانی وێڕای قووڵترین ههستی ئینسانییهوهبۆ ڕزگاری جیهان دادخوازییان كرد، لهلایهكی دیكهوهتهنیا بهئیختلافی چهند سهعات، مێركێل سهدری ئهعزهمی ئاڵمان هاتهپشت تریبوون و ئیدعای كرد كهگۆیا گهڵاڵهیهكی بۆ ڕزگاری جیهان ههیه‌. گهڵاڵهی دهوڵهتی ئاڵمان ڕۆژی ههینی هاوكات لهگهڵ خۆپیشاندانی ملیۆنان كهس لهسهرتاسهری جیهان، لهبیست و دوو لاپهڕهدا پهسند كرابوو. مێركێل بهتام و چێژهوهباسی لهبوودجهی ٤٤ ملیارد یۆرۆیی كرد كهدهوڵهتی ئاڵمان بۆ ماوهی چوار ساڵ واتهلهساڵی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٤ تهرخانی كردووه‌. گهڵاڵهیهك كهنهتهنیا پارتهئۆپۆزیسیۆنهكانی ئاڵمان بهڵكوو تهنانهت دامهزاروهزانستییهكانیش  ئهم گهڵاڵهیانلهخزمهت ئێنحسار و كۆمپانیهسهنعهتیهكاندا پێناسهكردووه‌. لهبیرمان نهچێ لهگهڵ ئهوهیكهمێركێل خۆی بهڕزگاری بهخشی جیهان دهنوێنێ و پارهی ٤٤ ملیارد یۆرۆیی بۆ چوار ساڵ دێنێتهگۆڕێ، هاوكات لهگهڵ ئهم گهڵاڵهیه، بوودجهی ٤٠ ملیارد یۆرۆیی ئهویش تهنیا بۆ مهسرهفی یهكساڵ درایهبهشی دیفاعی یا بهواتایهكی دیكهبۆ ماشێنی كوشتاری ئیمپریالیسمی ئاڵمان خرایهگهڕ. ترامپ كهتهوهری لهناوچوونی ژینگهبهفێڵ و فریو و دژی گهشهی ئابووری ناو لێدهبات، دانیشتنی یهك ڕۆژهی ئیقلیمی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكانی ههر ئهوهندهی بۆ گرینگ بوو كهقسهكانی مێركێل ببیستێ و دواتر هۆڵهكهجێبهێڵێت. لهخۆڕا نهبوو كهترامپ بهبێ چاولێكردن له‌ “گرێتالهپهنایهوهتێپهڕ بوو، چۆنكه‌ “گرێتابهئاشكرا ئهوی بهتاوانباری پلهیهك ناو لێبردبوو.

ئهگهر ڕۆژی یهكهمی دانیشتنهكهبوو به  مهیدان و مهكۆی دهربڕینی ههستی ئینسانیی لاوان، لهڕۆژی دووههم بهملاوهبۆوهبهمهیدانی تاوانبارانی جیهان لهقالبی سهرانی دهوڵهتدا. مهیدانێك  كهڕهنگی فریو و بهند و بهست و كێبهركێی دهوڵهتهكانی جیهانی پێوهدیار بوو. لهیهمهنهوهتا سووریه، لهئێرانهوهتا عهرهبستان، لهوتووێژی تاڵهبانهوهتا بهرهنگاربوونهوه لهگهڵ ڕهوته تیرۆریستهئیسلامیهكان، لهشهڕی بازرگانی ترامپ لهدژی چین تا سووتانی دارستانهكانی ئامازۆن، ههموو ئهمانهمهیدانی شهڕهقسهو كێبهركێی زلهێزهكانن. ههڵبهت ههر دووی ئهم مهیدانانه، دوو دیمهنی ڕاستهقینهی ئهم جیهانهئاواژوویهنیشان دهدهن كهتێیدا چهندین ملیارد ئینسان بهند كراون.

دانیشتنی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان لهسهر ئهساسی هاوسهنگی هێزی ههر دهورهیهك، كۆڕی شهڕهقسهو خۆیهكلاكردنهوهی زلهێزهكانی جیهانه‌. ئهوهیكهبایهخی پێدهدرێ نهك بیرۆڕای ١٩٣ ئهندامی ئهو ڕێكخراوهبهڵكوو تهنیا هێزی نیزامی و ئابوورییهكهلهوێ قسهی ئهوهڵ دهكات. ههر ئهوانیشن كهچارهنووسی بهشێكی بهرین لهمرۆڤهكان بهمۆری تهییدی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان یان بێ ئهو مۆرهدیاری دهكهن. ههمووان دیتیان كهلهساڵی ١٩٩٩ سهرهڕای پهسند كردنی گهڵاڵهی شورای ئهمنیهتی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، فڕۆكهجهنگیهكانی ناتۆ، یۆگسلاوییان بۆمباران كرد. ههمووان لهبیریانهكهخاكی عێراقیان بهتوورهكهكێشا و  ههمووانیش دیتیان كهساڵی ٢٠١١ كاتێك لهسهر تهوهری لهسهركارلاچوونی ئهسهد لهڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان بهڕێكهوتن نهگهیشتن، زل هێزهكانی غهرب خۆیان بهیارمهتی هاوپهیمانانی ناوچهكه، سووریهیان كرد بهمهیدانی خوێنیی شهڕی نیابهتی. ههروهك بینیمان ئهگهر ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان بهرژهوهندی ئهمریكا نهپارێزیت، گهرووی ماڵی ئهو ڕێكخراوهبهپهنجهبههێزهكانی ئهمریكا دهگوشرێت. كهوابوو قسهلهسهر سازان و ڕێكهوتنی نهتهوهكانی جیهان تهنیا قسهیهكی خاڵی لهناوهرۆك و كردهوهیهو هیچیتر. گۆیا قهرار بوو ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، شوێنی ڕێكهوتن  و كۆتایی هێنان یان لانیكهم هێور كردنهوهی كێشهكانی جیهان بێت و بهڕواڵهت ههموو وڵاتانی جیهان كورسیی نوێنهرایهتیان لهوێ ههیه، بهڵام لهڕاستیدا، پاش كۆتایی دانیشتنهكان ههموو پلهو پۆستهكان لهنێوان چهند وڵاتێكی بههێزدا دابهش دهكرێت. ئهمساڵیش ئهگهر تهوهری ژینگهكهبههێمهتی هاتنهمهیدانی ملیۆنان ئینسان بوو بهتهوهرێكی جیهانیی، لێدهركهین، چهند دیمهن و وێنهیهك دهمێنێتهوهكهههمیشهبیندراون. وهك ههمیشهتریبوونی ئهم ڕێكخراوهشوێنی ناردنی پهیامی ههرهشهیان پهیامی ئاشتی بووهلهنێوان دهوڵهتانی دهرگیری شهڕ و ناكۆكی. لهلایهكی دیكهوه، ئهگهرچی ترامپ لهقسهوباسهكانیدا كۆماری ئیسلامیی وهكههڕهشهی گهوره‌” ناولێبرد و ڕایگهیاند كه‌ “تا كاتێك ئێران ههڵسووكهوتی نهگۆڕێت گهمارۆكان ههڵناوهشێنێتهوه‌”، بهڵام هاوكات ڕووبهسهرانی ڕژیمی ئیسلامی وتی: “ئێمهبهشوێن شهریكهوهین، نهبهشوێن ڕهقیب و حهریف، و بهمجۆرهخاڵی سهرهكیی و سهرچاوهی كێشهكانی ئێران و ئهمریكای خستهڕوو. ههروهها لهبهرامبهردا پهیامی كاربهدهستانی كۆماری ئیسلامیش بۆ وڵاتانی غهرب ئهوهیهكه‌ “بگهڕێنهوهسهر بهرجام“. ئهم قسهیهههم خامنهیی دهیكات و ههم ڕووحانی. ڕووحانی لهوتووێژێكدا لهگهڵ ههواڵنێریی نیۆیۆرك ڕایگهیاند كه  ئهگهر گهمارۆكان لهسهر ئێران لاچێت، ئامادهیهسهبارهت به‌ “گۆڕانكاری بچووكلهسهر ڕێكهوتنی ههستهیی وتووێژ بكات. كهوابوو شهڕ لهسهر چۆنیهتیی و سنووری ئهم ئاڵ و گۆڕانهیه‌.

سهرهڕای ههموو ئهمانه، داڕماوی ئابووری ئێران ڕێگا چارهیهكی دیكهی جگهله‌ “نهرمشی قارهمانانه‌” بۆ ڕژیم نههێشتووهتهوه‌. ئاشكرایهكهشهڕ و مشت و مڕی ههر دوولا نهتهنیا هیچ پهیوهندیهكی بهبهرژهوهندی خهڵكهوهنییه، بهڵكوو ڕۆژ لهدوای ڕۆژ سفرهكانیان خاڵیتر دهكات.

بابەتی پەیوەندیدار

خەڵک نەتەنیا لەدژی گرانی، بەڵکوو خوازیاری بەدەستهێنانی سەرجەم مافە پێشێلکراوەکانی خۆیانن.

komalah

ساڵهاتی دووهه‌م كاره‌ساتی شیمیاباران به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا

komalah

ڕاگه‌یاندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ست بوونی بزووتنه‌وه‌ی دژ به‌ گرانی و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

komalah

ووته‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی ساڵیادى مانگرتنی گشتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له‌دژی ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر وهاوبه‌نده‌كانی

komalah

وڵامی کرێکاران بە قسە پڕوپووچەکانی خامەنەیی، ٦٠٠٠ مانگرتن و ناڕەزایەتی لە یەک ساڵدا

komalah

حەوت هەزار وردە فرۆشی مادە هۆشبەرەکان لە ئاستی تاراندا

komalah