ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌یی داڵاهووی كرماشان به چاندنی ٣٠ هه‌زار نه‌مامی به‌ڕوو له داوێنی چیاكانی ناوچه‌كه سه‌ره‌نجی كۆمه‌ڵگه‌یان بۆ ڕێز لێنان له سرووشت و ژینگه ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی ناوچه‌ی داڵاهوو هه‌ر ساڵه به مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كان له‌ساڵانی ڕابردوو نه‌مامی به‌ڕوو له داوێنی كوێستانه‌كان ده‌چێنن. ئه‌مساڵیش چالاكانی ژینگه‌یی ٣٠ هه‌زار نه‌مامیان له داوێنی چیاكان چاند و داوایان له‌خه‌ڵك كرد سرووشت و ژینگه‌ی كوردستان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن و ڕایانگه‌یاند: ڕێزلێنان له ژینگه، ڕێزلێنان له مرۆڤایه‌تیه.