بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایەنگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری سه‌قز بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی تێكۆشانی كۆمه‌ڵه، دروشمیان نووسی و تراكتیان بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کۆمەڵێک لە لایەنگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران لە شاری سه‌قز، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی چالاکییەکانی كۆمه‌ڵه، به نووسینی دروشمی “بژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه”، “بژی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران”، “بژی سۆسیالیزم” هاتنی ٢٦ ڕێبه‌ندان، ڕێزیان له‌و ڕۆژه گرت.