کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چالاکیی گەشەپێدەرانەی هەڵسووڕاوانی خۆبەخشی ژینگەپارێز، دژ بە تێکدەرانی ژینگە

cop 28 dubai 1

کۆنفڕانسی کەشوهەوای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناسراو بەکاپ ٢٨، بە بەشداری ٧٠ هەزار کەس لە ٢٠٠ وڵاتەوە، ڕۆژی ٣٠ی نوامبر لە دوبەی دەستی پێکرد و ١٢ی دێسامبر کۆتایی پێهات. ئەم کۆبوونەوەیە لە دوبەی پایتەختی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوەچوو کە بۆخۆی بە بەکارهێنانی ٢٢ هەزار تۆن گازی کاربۆن بۆ هەر تاکێک، لە دوای قەتەر لە پلەی دووەمی جیهاندایە. بەکۆی گشتی، بەکارهێنانی دەردانی گازی کاربۆن بۆ هەر تاکێک لە وڵاتانی شۆڕای هاوکاریی کەنداو، چوار هێندەی ستانداردی جیهانییە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاژانسەکانی هەواڵ باسیان لەوە کرد کە بەرپرسانی سووتەمەنی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەو کۆبوونەوەیەدا خەریکی درێژەدان بە بەبازاڕکردن و سات و سەودای فریودەرانەن لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەمەبەستی کڕینی نەوت. گروپی ناحکومی (کا، بی، پی، ئۆ) KBPO، کە هاوپەیمانییەکی پێکهاتووە لە ٤٥٠ گروپی نێونەتەوەیی چالاک لە بواری کارکردن لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا، لەوانە گرووپی ئاشتی سەوز، ئاشکرای کرد کە بە لێکۆڵینەوە لە زانیارییەکانی پەیوەست بە کۆبوونەوەی کاپ ٢٨، دەرکەوتووە کە ئەمساڵ مۆڵەت دراوە بە ٢٤٥٦ کەس کە پەیوەندییان بە سووتەمەنی بەردینیەوە هەیە، بۆ بەشداریکردن لەم کۆنفرانسەدا. ئەم ئامارە نزیکەی چوار هێندەی ئەو مۆڵەتانەیە کە ساڵی ڕابردوو لە کۆنفرانسیشەرم شێخلە میسر بەمجۆرە بەشداربووانە درابوو. گرنگترین چاوەڕوانی لە بەشداربووانی کۆنفرانسی دوبەی ئەوە بوو کە پابەندبن بە  تێپەڕبوون لە سووتەمەنی بەردینیەوە و ئەو بەڵێنییە لەناو بەیاننامەی کۆتاییدا بگونجێنن. بەشداربووان دوای ململانێیەکی زۆر و لەژێر کاریگەری گوشارەکانی بزووتنەوەی ڕزگارکردنی ژینگە و بارودۆخی ژیان لەسەر هەسارەی زەوی، سەرەنجام ئەو خاڵەیان لە بەیاننامەکەدا جێگیرکرد، بەڵام مەرجەکانی

جێبەجێکردنیان نەخستەڕوو. بەپێچەوانەی ئەو ژمارە زۆرەی خزمەتکارانی بۆرژوازی کە لە کۆنفرانسەکانی کەشوهەوا و بۆنە هاوشێوەکاندا، بەڵێنی درۆیان داوە و دەیدەن، بە سەدان هەزار چالاکوانی ژینگەپارێز هەن کە چالاکوانانی ژینگەپارێز و ژینگەدۆستی کوردستان بەشێکی کەمن لەو لەشکرە سەدان هەزار کەسییە. لەو ڕۆژانەدا کە ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفرانسی کاپ ٢٨ی دوبەی بەڕێوە دەچوو، کۆمەڵێک چالاکی ژینگەپارێز لەم جوگرافیایەدا بە کەڵکوەرگرتن لەو ئیمکاناتە کەم و سنووردارەی خۆیان، سەرقاڵی کۆمەڵێک هەوڵ و کردار بوون کە لەخوارەوە ئاماژە بە چەند نموونەیەکیان دەکرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی نوامبر و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی کۆنفرانسی کەشوهەوای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمەڵێک لە چالاکوانان و ژینگەدۆستان لە دەوروبەری شاری مەهاباد، نەمامی جۆرێک لە دار بەڕویان چاند کە لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکەدا دەگونجێت. ڕۆژی هەینی ١ی دێسامبر، ژمارەیەک لە هەڵسووڕاوانی ژینگەپارێز لە شارۆچکەی حەسەن ئاوا لە نزیک شاری سنە، زبڵ و پاشماوەکانی دامێنی کێویقەڵای حەسەن ئاوایان پاککردەوە و ژمارەیەکی زۆر نەمامی بادام و بەڕویان چاند. هەر لەو ڕۆژەدا ژمارەیەک لە بەرگریکاران و ژینگەدۆستان لە کێوەکانی دەوروبەری شارەکانی نەغەدە، سەقز و بانە، بە دروشمیپێکەوە ژینگەی کوردستان سەوز ڕادەگرین، ژمارەیکی زۆر نەمامی دار بادام و بەڕوو و چەند جۆرە دارێکی دیکەیان چاند. ڕۆژی شەممە ٢ی دێسامبر، ئەندامانیئەنجومەنی سەوزی چیاو بەشێک لە دانیشتووانی مەریوان، ١٢٠٠ نەمامی داربەڕویان لەو شوێنانە چاند کە لە لایەن دوژمنانی ژینگەوە سووتێنرابوون. هەر لەو ڕۆژەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەیپاژینی بانە و ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەو شارەش ژمارەیەک نەمامی داربەڕویان لە دەوروبەری شار چاند. ڕۆژی سێشەممە، ٦ی دێسامبر، ئەندامانیئەنجومەنی ژینگەی ژیوای پاوە و ژمارەیەک لە دانیشتوانی دەوروبەری ئەو شارە، سەدان نەمامی داربەڕویان چاند. هەروەها ڕۆژی ٨ی دێسامبر، ژمارەیەک لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری سنە، لە دامێنی کێوی ئاویەر نەمامی بادام و چەند جۆرە دارێکی دیکەی گونجان لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکەیان چاند. ڕۆژی ١٠ی دێسامبر، ئەندامانی گرووپی ژینگەپارێزیچرۆلە شاری ڕەوانسەر و چالاکانی ژینگەپارێزی شاری کامیاران، لە دەوروبەری ئەو شارانە نەمامی داربەڕویان چاند. جگە لەمانە، ڕۆژی ١١ی دێسامبر، هەڵسووڕاوانی ژینگەپارێز لە دەوروبەری ئاوایی گەورەینگڵی سەر بە شاری سنە، نەمامی داربەڕویان چاند.

هەموو ئەو چالاکییانەی کە ئاماژەیان پێکرا لە چوارچێوەی هەڵمەتیپاراستنی زاگرۆسکە تا دێت فراوانتر دەبێت، بە بەشداریی بەرچاوی ژنان بەڕێوەچوون. هاوکات هەڵسوڕاوانی ئەو کەمپەینە داوایان لە خەڵکی شارەکان و دەوروبەر کردووە کە لەو چالاکییەدا بەشداریی بکەن بۆ ئەوەی ژینگەیەکی خاوێن و گونجاو بۆ نەوەکانی داهاتوو لەدوای خۆیان جێبهێڵن. ئەوان لە هەمان کاتدا هەوڵیانداوە پێش بە دزینی دار و درەختی بەنرخی دارستانەکانی کوردستان لە لایەن دەست و پێوەندەکانی ڕژیم و یان سووتاندنی دارستانەکان لە لایەن سپای پاسدارانەوە بگرن و لەم بابەتەوە زۆرجاریش سەرکەوتوو بوون.

شارەزایاندەڵێنکۆنفرانسیکەشوهەواینەتەوەیەکگرتووەکانلەساڵی١٩٩٥یزایینییەوەهەموو

ساڵێک بە بەشداری دەیان هەزار کەس و لەوانە بەرپرسانی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتەکان، بەردەوام بەڕێوەدەچێت. بەڵام سەرەڕای تەواوی ئەو شانۆگەریانە کە بەمەبەستی فریودانی خەڵکی نیگەرانی جیهان و زۆرێک لە چالاکانی ژینگەپارێز و ئاکسیۆنە بەربڵاوەکانی ئەوان بەڕێوە چووە، بارودۆخی ژینگەیی نەک هەر باشتر نەبووە، بەڵکوو تەنانەت خراپتریش بووە. هۆکارەکەشی ڕوونە. سەرمایە بەبێ تێکدانی ژینگە و بەدەستهێنانی قازانج، ناتوانێت دەوام بهێنێت. تەنیا بە تێپەڕبوون لە سیستەمی سەرمایەداری و لە بارودۆخێکدا کە کرێکاران و کۆمەڵانی خەڵک بەسەر چارەنووسی خۆیاندا زاڵ بن، شوێنی ژیانی میلیاردها مرۆڤ لە مەترسی لەناوچوون ڕزگاری دەبێت. هەوڵ و تێکۆشانی چالاکانی خۆبەخش و سەربەخۆی ژینگەدۆستان لە سەرانسەری جیهان و ناوچەکە و ئێران ( بە کوردستانیشەوە) بەشێکن لەو کردارانەی کە لە هەلومەرجێکی هاوشێوەدا لە ئاستێکی بەربڵاودا بەرێوە دەچێت.