به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “كۆماری ئیسلامی” ئێران، گرووپێكی میلیشیا به ناوی “حه‌شدی شیعی” له شاری كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، چالاك بووه و ڕایانگه‌یاندووه كه به‌نیازن له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تالیبان به‌شه‌ڕ بێن.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كه‌سێك به ناوی “سه‌ید حه‌سه‌ن حه‌یده‌ری” خۆی فه‌رمانده‌ی باڵای ئه‌و گرووپه ناو بردووه و پێشتر ئه‌ندامی میلیشیا شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق بووه. جێی ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی قودسی سپای پاسداران له عێراق میلیشیاكانی “حه‌شدی شه‌عبی”یان دمه‌زراند و له ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی گرووپی “فاتمیوون” كه پێكهاتبوو له هاووڵاتییانی ئه‌فغانی شیعه، دامه‌زراند، كه ناڕه‌زایه‌تی ده‌وڵه‌تی پێشووی ئه‌فغانستانی لێكه‌وتبوو. به وته‌ی “محه‌ممه‌د قاسم وه‌لی زاده” به‌رپرسی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئه‌فغانستان، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌و پیلانگێرییانه و بڵاو كردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌ندا ڕه‌هه‌نده‌كانی شه‌ڕ ئاڵۆزتر ده‌كاته‌وه.