ڕۆژی ههینی ٥ی مانگی ڕهزبهر، كۆمهڵێك له چالاكانی ژینگه پارێز له چهند شاری كوردستان، چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبرد
به پێی ڕاپۆرته، ژمارەیەک لە دوچهرخه سهوارانی شاری پیرانشار، بۆ پاراستنی ژینگە، مەودای شاری پیرانشار بۆ مەهابادیان بە دوچهرخه پێوا. لە لایەکی دیکەوە، چالاکانی ژینگەپارێزی و گرووپی وەرزشیی هەڵۆی شاری سەقز، لە ڕاستای پاراستنی ژینگە، دەستیان بە خاوێنکردنەوەی مەودایەکی ١٥ کیلۆمیتری لە زبڵ و خاشاک له سهر ڕێگای سهقز ـــ بانه کرد. هەروەها گرووپی شاخەوانیی قەندیلی مەریوان، ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەزبەر، لە چالاکییەکی ژینگەپارێزیدا، قەڵای ئیمامی مەریوانیان لە زبڵ خاوێن کردەوە.