ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژێنگه پارێزی شاری مه‌ریوان ده‌ستیان دایه كۆكردنه‌وه‌ی زبڵی ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی زرێبار و ناوچه‌كه‌یان خاوێن كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و تێكۆشانه ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی “شاهۆ” و ئه‌نجۆمه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و به‌شێك له خه‌ڵكی ژینگه پارێزی ئه‌و شاره بوون و له‌كۆتاییدا په‌یمانیان له‌گه‌ڵ گیانبه‌خت كردووانی ژینگه‌پارێزی كوردستان نوێ كرده‌وه.