به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئازادیخوازی بۆكان به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ئه‌و شاره چالاكی ژینگه‌یان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ژنانی ئازادیخوازی بۆكان به چاندنی ٢٢ نه‌مام له كێوی “به‌رده زه‌رد” وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.