ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیان ئیلامی دژبه له‌ناوچوونی دارستانه‌كانی چالاكیان ئه‌نجام دا و خوازیاری سه‌ره‌نج دانی به‌رپرسانی ڕژیم به سرووشتی ئه‌و ئوستانه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له چالاكانی ژینگه‌یی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی ئیلامی به پێكهێنانی زه‌نجیره‌ی ئینسانی به ده‌ورووی دارستانه‌كان خوازیاری بایه‌خ دان به سرووشتی ئه‌و ئوستانه بوون. به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه‌ی ئیلام، ماوه‌ی چه‌ند ساڵه كه‌سانی سه‌ر به ڕژیم دارستانه‌كان ده‌بڕنه‌وه و كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی ئوستانیش ڕوویان كردووه به زه‌مین خواری و كێوخواری و ده‌یان هێكتار له دارستانه‌كانی ئوستانیان له‌ناو بردووه. ژینگه‌پارێزان داوایان له خه‌ڵك كرد چاوه‌ڕێی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی نبن و خۆیان هه‌نگاو بۆ پاراستنی ژینگه هه‌ڵبگرن.