ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزانی كامیاران بۆ جاری دووهه‌م ده‌ورووبه‌ری گوندی “زمانگریوه”یان له زبڵ و خاشاك پاك كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه له ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆز دا دوو جار ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی “زمانگریوه”ی كامیارانیان له زبڵ و خاشاك پاك كردۆته‌وه. ژینگه‌پارێزانی كامیاران داویان له خه‌ڵكی كوردستان كرد ڕێز له سرووشت بگرن و پاكی و خاوێنی ژینگه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن.