کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چالاكی ژینگه‌پارێزی لایه‌نگرانی سرووشت له‌ شاری سه‌قز

چالاكی ژینگه‌پارێزی لایه‌نگرانی سرووشت له‌ شاری سه‌قز

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌، لایه‌نگرانی سرووشت و چالاكانی مه‌ده‌نی هه‌ڵمه‌تێكی چاندنی نه‌مامیان له‌ ده‌ورووبه‌ری گوندی به‌رده‌سووری سه‌قز به‌ڕێوه‌ بردووه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوو، به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ ده‌یان نه‌مامی قه‌زوان كه‌ هێمای خۆڕاگرییه،‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ ده‌ورووبه‌ری گوندی به‌رده‌سووری سه‌قز چاندووه‌. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ هه‌روه‌ها ئاگری نه‌ورۆزیان هه‌ڵكردووه‌ و به‌ده‌وریدا شایی و خۆشیان ده‌ربڕیوه‌.