ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانان و ژینگه‌دۆستانی كوردستان به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌یادی شاخه‌وانانی گیانبه‌ختكردووی نه‌غه‌ده و یادكردنه‌وه‌ی “محه‌ممه‌د ئه‌وراز”، به‌سه‌ر چه‌ند چیای كوردستان دا هه‌ڵكشان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شاخه‌وانانی گرووپی “یانه‌ی كۆتره‌لی” میراوا به‌سه‌ر چیای ڕووشی سه‌قز، ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی هه‌ڵگوردی پیرانشار بۆ سه‌ر چیای گۆمی و شاخه‌وانانی سه‌وزی چیای مه‌ریوان بۆ سه‌ر چیای بیسه‌ران دا سه‌ركه‌وتن و ڕێزیان له یادی سێ شاخه‌وانی گیانبه‌ختكردووی گرووپی كاویانی نه‌غه‌ده و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای پاراستنی ژینگه‌دا گرت.