ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاره‌كانی كه‌ره‌ج و تاران به نووسینی به‌رچه‌سب و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت ڕۆژی جیهانی كرێكاریان له ته‌واوی زه‌حمه‌تكێشانی ئێران پیرۆزبایی كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له‌سه‌ر به‌رچه‌سب درووشمه‌كانی “ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاری سیلاح و سه‌رنگوونی”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی و بژی ئازادی”، “مه‌رگ بۆ سیته‌مگه‌ر، چ شا بێت و چ ڕێبه‌ر”، “نه تاج و نه عه‌مامه، خامنه‌یی كارت ته‌مامه” و “سه‌ڵته‌نه‌ت، ولایه‌ت، یه‌ك سه‌د ساڵ جه‌نایه‌ت”یان نووسی و له نێو شه‌قام و گهڕهكانی شار دا بڵاویان كرده‌وه. هه‌روه‌ها له شاری تاران چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی هه‌زاران تراكتیان به دروشمه‌كانی “ژن،ژیان، ئازادی”، “نان،كار، ئابادی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “بژی ڕۆژی جیهانی كرێكار، ڕۆژی یه‌كگرتوویی بۆ ڕووخان”یان له نێو شار دا بڵاو كرده‌وه.