به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، لاوانی شۆڕشگێڕی شاری سنه بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی “زانیار ئه‌ڵڵامورادی” دار و دیواره‌كانی شاریان به‌دروشمی دژبه حكوومه‌ت نه‌خشاند و له شاری سه‌قز ژنانی ئازادیخواز سه‌ردانی گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی”یان كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
“زانیار ئه‌ڵڵامورادی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری سنه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی حكوومه‌ت كوژرا و ڕۆژی ڕابردوو لاوانی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی دار و دیواری گه‌ڕه‌كه‌ی “كانی كوزه‌ڵه” و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌ی شاریان به دروشمه‌كانی دژبه حكوومه‌ت نه‌خشاند. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژنانی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستانه‌وه سه‌ردانی گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” ده‌كه‌ن و به‌دانانی گوڵ و خوێندنه‌وه‌ی شێعر و سروودی شۆڕشگێڕانه به‌ڵێن ده‌ده‌ن درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.