به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری بانه به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت له نێو شه‌قامه‌كانی شاردا چوون به پێشوازی ڕۆژی جیهانی كرێكار.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی بانه له مه‌یدانی كرێكار، مه‌یدانی بۆین، كه‌مه‌ربه‌ندی شه‌قامی نه‌خۆشخانه‌ی بانه، سه‌رپرد و پاساژه‌كان به بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار تراكتیان بڵاو كرده‌وه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی گه‌رم له‌و چالاكیه كرا.