ڕۆژی شه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ڕۆژئاوای كوردستان، له وڵامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، چالاكیان له دژی بنكه نیزامییه‌كانی توركیا ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ٨ سه‌ربازی توركیا و ٦ به‌كریگیراوی ئیسلامگه‌رای ته‌حریری شام كوژراون و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جیگای ئاماژه‌یه كه ئه‌رته‌شی توركیا له ڕۆژانی ڕابردوو هێرشی كردبووه سه‌ر ژێرخانه خزمه‌تگوزارییه‌كان له ڕۆژئاوای كوردستان و به‌وهۆیه‌وه ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببوون.