کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چالاكی هه‌ڵسووڕاوانی شاری سه‌قز بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل

چالاكی هه‌ڵسووڕاوانی شاری سه‌قز بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل

بەپێی هەواڵی گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ٢٨ی مانگی ڕەزبەر، کۆمەڵێک لە هەڵسووڕاوان و جەماوەری ئازادیخوازی سەقز بە مەبەستی مەحکوومکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل و هەروەها کۆمەڵکوژكردنی خەڵکی بێ دیفاعی فەلەستین کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد.

بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوەیە وێڕای مەحکوومکردنی هێرشەکانی حەماس و ئیسرائیل بۆسەر خەڵکی بێ دیفاعی فەلەستین و ئیسرائیل، خوازیاری کۆتایی هێنان بەو شەڕ و كاولكارییه‌ بوون و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو شەڕە سیاسەتی شەرخوازانەی نێوان گرووپی کۆنەپەرستی حەماس و دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل و ئه‌و دەوڵەتانه‌یه‌ كه‌ پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ن و هیچ پێوەندییەکی بە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێشی فەلەستین و ئیسرائیلەوە نییە. شایانی باسە کە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کۆمەڵێک دروشم و پلاکاردیان لە دژایەتی و مەحکوومکردنی ئەو شەڕە بڵاە کردەوە.