ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لمیان و چالاكانی سنفی مه‌ریوان به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی، ڕێپێوانێكیان له مه‌یدانی بێسارانیه‌وه به‌ره‌وه گۆمی زرێبار به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد، دروشمه‌كانی “پەرەپێدانی زمانی دایکی، پێشخستنی ژیانی گەلە”، “زمانی دایکی درگای مێژووی هەر نەتەوەیێکە”، “زمانی دایکی لەناو بچێت، گەل لە ناو چووه” و “قووڵایی هەستی مرۆڤ تەنیا بە زمانی دایکی دەردبڕێت”یان به‌رز كرده‌وه. چالاكانی سنفی مه‌ریوان وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی زمانی دایكی له هه‌موو گه‌لانی ئێران و كوردستان، بۆ جارێكی دیگه جه‌ختیان له‌سه‌ر مافی په‌روه‌رده به زمانی دایكی كرده‌وه.