ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان هاوڕێ له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی ژینگه، به‌بۆنه‌ی وەرزی گەڕانەوەی پەلەوەرە کۆچەریەکان، هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی دەشتی شەروانیان بۆ حەوتەمین سال، لە زبڵەکان، بەڕێوە برد.
“دەشتی شەروان” کەوتووەتە خواروی گۆمی زرێبار و نزیک ئاوایی یەنگیجە هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌و سایته یەک لەو شوێنانه‌یه كه پەلەوەرە کۆچەریەکان به شێوه‌ی كاتی ماوه‌یه‌ك تێیدا ده‌مێننه‌وه. “ئەنجومەنی سەوزی چیا”، لە پێناو هەست بە بەرپرسایەتی لە هەمبەر ژینگەپارێزی و بەتایبەت، پێویستی پاراستنی گۆمی زرێبار و سەرکۆنەی ڕاوی پەلەوەر و گرنگی پەلەوەرە کۆچەریەکان بۆ زرێبار و دانیشتوانی دەوروبەری کە دەورێکی تایبەتی بۆ گەشەی ئابووری ناوچەكه و ڕاکێشانی گەشتیار هەیە، هەستاوە بە جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکە گرنگە.