کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

چالاكی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری بانه به‌ بۆنه‌ی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار، مه‌راسمێكی شكۆداریان به‌ڕێوه‌ برد.

مه‌راسمه‌كه‌ سەرەتا به‌ سرودی ئه‌نترناسیۆناڵ ده‌ستی پێكرد و پاشان دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردوونی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ڕاگیرا. به‌دوایدا یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ مێژووی ڕۆژی جیهانی كرێكار و دۆخی خراپی كرێكاران له‌ ئێران و جیهان قه‌س و باسی كرد و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی میوه‌ و شیرینی، ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ كۆتایی پێ هات. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكاران و وه‌ستاكارانی ساختمانی كامیاران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار، به‌نێرێكیان له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ هه‌ڵواسی و هاتنی ئه‌و ڕۆژه‌یان له‌ هه‌موو كرێكارانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-