به‌پێی هه‌واڵی گه‌یتشوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگران و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، له شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان و سه‌قز چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گوندی “گێلانه”ی سه‌ر به شاری سنه و “نگڵ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان و هه‌روه‌ها له شاری سه‌قز به كۆبوونه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان له كادر و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و هه‌موو خه‌ڵكی شۆڕشگێری كوردستان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و ته‌واوی زیندانیانی سیاسی پیرۆز كرد. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به وتنه‌وه‌ی دروشم په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواتی ته‌واوی گیانه‌بختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا كه تا ڕووخانی كۆماری ئیسلامی درێژه به كار و چالاكییه‌كانیان بده‌ن.