به‌پێی هه‌وڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، لاوانی ئازادیخوازی كرماشان و جوانڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمانی ئێران چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی یه‌كێك له مه‌دره‌سه‌كانی شاری جوانڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی موعه‌لیمی هه‌میشه زیندوو “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزلێنان له موعه‌لیمانی زه‌حمه‌تكێشی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه به‌ڕێوه بردووه و خه‌ڵاتیان پێشكه‌ش به موعه‌لمیان كردووه. هه‌روه‌ها له شاری كرماشان لاوانی شۆڕشگێڕ به ئاگردانی لاستیك و به‌ستنی شه‌قام دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی نیشان دا و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌ی لاوانی ناڕازی له فیشه‌كی جه‌نگی كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له قوتابیان كردووه.