به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی مه‌ریوان له چالاكییه‌كدا به نووسینی ناوی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانی ئه‌و حیزبه و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشگێڕی مه‌ریوان به چاندنی گوڵ و نووسینی ناوی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ڕایانگه‌یاندووه: “تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیان وفاداری ئه‌م ڕێبازه‌ین”. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكیه به‌لێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.