به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، كچانی لاوی سه‌قز به فڕێ دانی حیجابی زۆره‌ملێ له شه‌قامه‌كانی شاردا حازر بوون و له شاری سنه لاوانی شۆڕشگێڕ له‌سه‌ر چیای ئاویه‌ر سروودی كاك شوانیان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆ و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان به تایبه‌ت سنه، سه‌قز و مه‌ریوان ژنان و كچانی لاو به فڕێ دانی حیجابی زۆره‌ملێ دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی نیشان ده‌ده‌ن و ڕێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه ده‌بن ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ده‌ڕواته سه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر چیای ئاویه‌ر و بڵاوكردنی سروودی كاك شوان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه.