به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی دێولان له چالاكییه‌كدا له ده‌ره‌وه‌ی شار، یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”یان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی دێولان به‌ردی شاخه‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه و له‌سه‌ر لوتكه‌ی كێوی شه‌یدا له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره، دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” و “شه‌هید نامرێت”یان به‌رز كردۆته‌وه.