شه‌وی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كچان و كوڕانی ئازادیخوازی ته‌ورێز به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له “ڕۆیا زاكری”،وێنه‌كانی ناوبراو و تراكتیان له سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بڵاو كرده‌وه.
“ڕۆیا زاكری” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و خه‌ڵكی مه‌ره‌ند، ده‌رچووی كارناسی ئه‌رشه‌دی بواری كامپیۆته‌ره و ڕۆژی ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی حیجابی ئیجباری لێی درا و دواجار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی ڕازی گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌سته‌ریبوون له نه‌خۆشخانه‌دا له چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كرا. ناوبراو ڕۆژی ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ته‌ورێز ڕاگوێزرا و ئێستا چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. چالاكانی ئازادیخوازی ته‌ورێز شه‌وی ڕابردوو به به‌ڵاوكردنی وێنه‌ی ڕۆیا و تراكت له شه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندرووستی و چاره‌نووسی ناوبراو بوون. شایانی باسه كه ڕۆیا له كاتی به‌ندكران دا دروشمه‌كانی ” مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “من ئه‌منیه‌تم نیه”ی به‌رز كردبوو.