ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، خوێندكارانی زانكۆی كوردستان بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی به‌لووچ چالاكیان ئه‌نجام دا و كچان و كوڕانی ئازادیخوازی پیرانشار دیواری شاره‌كانیان به‌دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، خوێندكارانی زانكۆی كوردستان به به‌ستنی ده‌ستیان به میله‌كانی نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ، یادی “خودانوور له‌جه‌یی” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی هه‌ینی خوێناوی زاهیدانیان به‌رز نرخاند. له پیرانشاریش كچان و كۆڕانی ئازادیخواز به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی به‌لووچ دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.