له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی كۆمیته‌ی لاوان و منداڵانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، هه‌ڵمه‌تێك له ژێر ناوی “گه‌شت بۆ سرووشتی سووتاو” له‌و دارستانانه‌ی به‌هۆی ئاگر بوونه‌ته خه‌ڵۆز، به‌ڕێوه چوو.
له‌و گه‌شته‌دا زیانه‌كانی ئاگر بۆ جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كان و داگیركردن و له ناوبردنی ژینگه، به زمانێكی پاراو بۆ منداڵان باس كرا و به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی ئاگره‌وه زیانیان پێ گه‌یشتووه، پیشانی منداڵان درا. منداڵانی به‌شدار له‌و چالاكییه داوایان له خه‌ڵكی كوردستان و ئێران كرد، ژینگه و سرووشت وه‌كوو ماڵی خۆیان بپارێزن و به جوانی ڕاده‌ستی نه‌وه‌كانی داهاتووی بكه‌ن.