کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

چالاكی كۆمۆنیسته‌كانی تاران دژبه‌ هاوسه‌رگیری منداڵان له‌ تاران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ كۆمۆنیسته‌كانی تاران دژبه‌ هاوسه‌رگیری له‌ ته‌مه‌نی مه‌نداڵی دا چالاكییان ئه‌نجام دا و بۆ ئیداره‌ی شۆرایی ته‌بلیغیان كرد.

هه‌سته‌ی ئه‌خگه‌ران و كۆمیته‌ی نهێنی ژنانی تاران له‌ چالاكییه‌كدا تراكت و بروشووریان به‌ مه‌زموونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رگیری منداڵان چاپ و بڵاو كرده‌وه‌،هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده‌یه‌ زانیارییان به‌ كۆمه‌ڵگا دا. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ هه‌روه‌ها به‌ نووسینی دروشم و بڵاوكردنی بروشووری هاوبه‌شی كۆمیته‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێداره‌ی شۆرایی، شێوازی له‌ ناوبردنی پێوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سه‌رمایه‌داری و له‌ناوبردنی نابه‌رابه‌ری له نێوان چین و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگایان بۆ خه‌ڵك ڕوون كرده‌وه‌. له‌ تراكته‌كاندا به‌ ئاشكرا وتراوه‌ كه‌ ئێستا كاتی ئه‌و هاتووه‌ كه‌ خه‌ڵك به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه‌كان، زانكۆكان، ئیدارات، گه‌ڕه‌كه‌كان و شاره‌كان به ده‌ست بگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی موعه‌لیمانی مه‌ریوان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی له‌ زانكۆی كوردستان

-

بانگه‌وازی كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه‌ بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری مه‌ریوان

-

به‌رینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

-

ماڵئاوایی له‌ ژیانی “حەمید ئاخ” چالاکی مەدەنی ناسراوی كورد لە ئاڵمان

-