ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی سنه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی به‌لووچستان چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له لاوانی ئازا و بوێری شاری سنه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی به‌لووچستان له سه‌ر كێوی ئاویه‌ر كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “كورد و به‌لووچ برای یه‌كن، تینووی خوێنی ڕێبه‌رن” و “ژن،ژیان، ئازادی” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ر و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی نیشان دا.