به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كچانی ئازادیخوازی مه‌ریوان به فڕیدانی حیجابی زۆره‌ملێ و وتنه‌وه‌ی دروشم له ده‌ورووبه‌ری زرێبار كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچانی ئازا و بوێری مه‌ریوان حیجابی زۆره‌ملێیان فڕێ داوە و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی زرێبار پیاسه ده‌كه‌ن. كچانی ئازادیخوازی مه‌ریوان به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی گیانه‌بختكردووانی ڕێگای ئازادی بن.