کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چالاكی كوردستانیان بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی ده‌ستی داعش له‌ شه‌نگال و ئورووپا

چالاكی كوردستانیان بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی ده‌ستی داعش له‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی ئاگوستی ٢٠٢٤، كوردستانیان له‌ شه‌نگاڵ، ڕۆژئاوای كوردستان و چه‌ند وڵاتی ئورووپایی، له‌ چه‌ند چالاكی جیاجیادا یادی قوربانیانی ده‌ستی داعشیان به‌رز ڕاگرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شه‌نگاڵ و هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا له‌ شه‌نگال، ڕێزیان له‌ یادی هه‌موو قوربانیانی ده‌ستی داعش گرت و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به‌ كێشه‌ و گرفتی كوردانی ئێزیدی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كوردستانیان له‌ نۆرویژ، سوید، ئاڵمان، سویس، دانمارك و فڕانسه له‌ چه‌ند چالاكی جیاجیادا نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی خۆیان له‌ فاشیزمی مه‌زهه‌بی نیشان دا و ڕێزیان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی هێرشی داعش بۆ سه‌ر كوردانی ئێزدی گرت. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌، داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنكراوانی ده‌ستی داعش ڕوون بكرێته‌وه‌، ئه‌منیه‌ت بۆ كوردانی ئێزدی دابین بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان.