ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیان و خوێندكارانی كرماشان به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”، له نێو قوتابخانه و زانكۆدا دروشمیان نووسی.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاند: شۆڕشی “ژینا” درێژه‌ی هه‌یه و گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه قه‌ت له‌بیر ناكه‌ین و ڕێگه‌یان درێژه ئه‌ده‌ین. چالاكوانان له دروشمه‌كانیان دا سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامیان شه‌رمه‌زار كرد و دژبه ڕژیم دروشمیان نووسی و به‌ڵێنیان دا قه‌ره‌بووی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی كچان و كۆڕانی شۆڕشگێڕ بكه‌نه‌وه.