ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانبار، قوتابیانی مه‌دره‌سه له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، كه‌ره‌ج و ئه‌راك دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپورته‌كان، قوتابیانی مه‌دره‌سه له شاری كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه و سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان دژبه كۆماری ئیسلامی خوێنده‌وه، هه‌روه‌ها قوتابیانی مه‌دره‌سه له‌شاری سنه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رزكرده‌وه، له‌شاری سه‌قزیش قوتابیان ئاڵای كۆماری ئیسلامیان ئاگردا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه قوتابیانی مه‌دره‌سه له ئه‌راك بۆ مه‌راسیمێكی حكوومه‌تی ئاماده‌كرابوون به‌ڵام قوتابیان مه‌ر‌اسیمه‌كه‌یان تێكدا و به وتنه‌وه‌ی دروشم به‌نێره‌كانی ڕژیمیان ئاگردا.