ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، قوتابیانی كچی یه‌كێك له مه‌دره‌سه‌كانی ته‌ورێز هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژكردنی هاووڵاتیانی به‌لووچ له ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان، چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، قوتابیانی كچ به ده‌وری میله‌یه‌كی نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی قوتابخانه ده‌ستیان پێكه‌وه گرێ داوه و به‌و شێوه‌یه یادی “خودانوور له‌جه‌یی” و ته‌واوی گیانیه‌بختكردووانی ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدانیان به‌رز ڕاگرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، ١١٣ خۆپێشانده‌ری زاهیدانی له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه كوژران و زیاتر له ٣٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار كران.