به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی شۆڕشگێڕی تاران به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌ركوتگه‌ر و كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
به وته‌ی قوتابیانی شۆڕشگێڕ، قوتابخانه‌كانیان كردووه به بنكه‌ی ڕووخانی كۆماری ئیسلامی و ئه‌وه نیشانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی شۆڕشی ڕزگاریخوازی ژن،ژیان،ئازادیه. گه‌نجانی ئازادیخواز دروشمی “مه‌دره‌سه پادگان نییه” و “شۆڕش درێژه‌ی هه‌یه”یان به‌رز كرده‌وه و هۆشداریان به گوماری ئیسلامی دا كه چی تر ناتوانێت له ڕێگه‌ی گه‌شتی ڕاهیانی نوور و دانانی به‌رنامه‌ی مه‌زهه‌بی، منداڵی خه‌ڵك فریو بدات. هه‌ر چه‌نده مه‌لا و ئاخووند له قوتابخانه‌كان دا دابمه‌زرێێن، ئاستی نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی قوتابیان له مه‌زهه‌ب زیاتر ده‌بێت، منداڵانی ئه‌مڕۆ، نه‌وه‌ی سه‌رده‌من و كۆنه‌په‌ره‌ستی قبووڵ ناكه‌ن.