به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی سنه و دێولان له چالاكییه‌كدا ڕیزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی هه‌میشه زیندوو “ئارام حه‌بیبی” گرت.
“ئارام حه‌بیبی” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا” و له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه لاوانی شۆڕشگێڕی سنه و دێولان به بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێڕانه و وێنه‌كانی ئارام، هه‌روه‌ها نووسینی دروشم یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان به‌رز ڕاگرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.