ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار، گرووپه شاخه‌وانیه‌كانی بلقه‌یسی تیكاب، هه‌تاوی سه‌قز، داڵاهوی بۆكان، هێلانهداڵی مه‌ریوان، سوورهكێوی بانه و قه‌ندیلی ڕه‌وانسه‌ر به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی شاخه‌وانانی گیانبه‌ختكردووی نه‌غه‌ده به‌سه‌ر چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شارانه سهكهوتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپی شاخه‌وانی “بلقه‌یسی” تیكاب به‌سه‌ر كێوێكی ناوچه‌كه به هه‌مان ناو هه‌ڵكشاون و له شاری سه‌قز ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی هه‌تاو بۆ لووتكەی شاخی “مەلا محەممەد” لە ڕێگای گوندی قەیلەسوون بۆ گوندی تاوە قڕان، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شاخەوانانی گیانبه‌ختكردووی گرووپی كاویانی نەغەدە سه‌ركه‌وتن. هه‌روه‌ها گرووپی شاخه‌وانی هێلانهداڵی مه‌ریوان به‌سه‌ر چیای “سۆڵتان ئه‌حمه‌د، گرووپی شاخه‌وانی سوورهكێوی بانه به‌سه‌ر چیای زاخه و گرووپی شاخه‌وانی قه‌ندیلی ڕوانسه‌ر به چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره هه‌ڵكشان و ڕیزیان له یادی سێ شاخه‌وانی گیانبه‌ختكردووی گرووپی كاویانی نه‌غه‌ده كه ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانبار به‌هۆی ڕنۆی به‌فر گیانیان له‌ده‌ست دابوو، هه‌ڵكشان.