ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه ١٧ و ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانان و چالاكانی ژینگه‌یی له شاره‌كانی سه‌قز و دیوانده‌ره بۆ ڕێزگرتن له یادی شه‌ش شاخه‌وانی گیانبه‌ختكردوو له به‌رزایه‌كانی چیای حه‌وت تاشی بانه چالاكییان ئه‌نجام دا.
ڕۆژی هەینی کۆڕی شاخەوانیی “ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز” و کۆڕی دووچەرخەسواری “کورد بایک” لە هەڵمەتێکی شاخەوانی به سه‌ر لووتكه‌ی “قەڵای بێهنام” دا هه‌ڵكشان و یاد و ناوی شەش شاخەوانی گیانبەختکردووی شاری بانەیان، بەرز نرخاند. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شه‌ممه، ئه‌ندامانی گرووپی شاخەوانیی شەفەقی دیواندەرە بۆ ڕێزگرتن له یادی شه‌ش شاخه‌وانی كۆچكردووی بانه به‌سه‌ر چیای شێخ شەڕەف سه‌ركه‌وتوون و به‌و شێوه‌یه ڕێزیان له یادیان گرتووه.