ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی چل چه‌مه‌ی سنه به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی كرێكارانی گیانبه‌ختكردووی مه‌عده‌نی ته‌به‌س به‌سه‌ر چیای ئاویه‌ر دا هه‌ڵكشان.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و ناوهێنانی گیانبه‌ختكردووانی مه‌عده‌نی ته‌به‌س، ڕێزیان له یادیان گرتووه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ته‌قینه‌وه له مه‌عده‌نی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س ڕووی دا و له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا، ٥٣ كرێكاری زه‌حمه‌تكێش گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له ١٧ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.