ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، دایكانی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری شاری سنه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “شاهۆ به‌همه‌نی” و گڵكۆی “مۆئمن زه‌ندكه‌ریمی”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و دوو بنه‌ماڵه ده‌ربڕی.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دایكانی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له شاری سنه به كۆبوونه‌وه له ماڵی “شاهۆ به‌همه‌نی” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی ئه‌و لاوه گیانبه‌ختكردووه نوێ كرده‌وه. پاش ئه‌و دیداره دایكانی شۆڕش به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “مۆئمن زه‌ندكه‌ریمی” سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوه گیانبه‌ختكردووه‌یان كرد. به‌شداربووان به‌كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “مۆئمن زه‌ندكه‌ریمی” له گوندی “ماچكه” یه‌كگرتوویی و یه‌ك هه‌ڵوێستی دایكانی شۆڕ‌شیان بۆ دادخواهی نیشان دا و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و یه‌كگرتووییه بۆ تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش په‌ره پێ ده‌ده‌ن.