ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی چه‌ند زانكۆی تاران و قوتابیانی چالاك له شاره‌كانی تاران و شیراز بۆ ڕیزگرتن له یادی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز به بڵاوكردنی تراكت و وێنه‌ی ئارمیتا له نێو مه‌حه‌وته‌ی زانكۆ و قوتابخانه‌كان، ڕێز له یادی ئه‌و كچه قوربانیه‌ی یاسای حیجابی ئیجباری ده‌گرن. هه‌روه‌ها ژماره‌یك له لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی شیراز و تاران به مه‌حكووم كردنی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”، دیواری شاره‌كه به دروشمی دژه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن و داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بن.