ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، خوێندكاران له زانكۆكانی به‌هه‌شتی و تاران هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی “محه‌ممه مێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی” چالاكییان ئه‌نجام دا.
خوێندكاران له زانكۆكانی به‌هه‌شتی و تاران به بڵاوكردنی تراكت و وێنه‌ی “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی” یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان به‌رز ڕاگرت. هه‌روه‌ها به بڵاوكردنی وێنه‌كانی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” و “موجاهد كوركور” خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی تاران و كه‌ره‌ج بۆ ڕێزگرتن له یادی “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی” خۆراكیان له نێو چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگادا بڵاو كرده‌وه.