کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چالاكی خوێندكارانی زانكۆی تاران بۆ پشتیوانی له‌ خوێندكارانی ته‌علیق كراو

چالاكی خوێندكارانی زانكۆی تاران بۆ پشتیوانی له‌ خوێندكارانی ته‌علیق

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی به‌فرانبار ،خوێندكارانی زانكۆی تاران به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ “محه‌ممه‌د شه‌باهه‌تی” و خوێندكارانی دیكه‌ی ته‌علیق كراو له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن، چالاكییان ئه‌نجام دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكاران له‌ كۆلێژه‌كانی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونناسی و زانیای په‌روه‌ده‌، عیلم و ته‌كنۆلۆژی، هه‌روه‌ها په‌ردیسی ناوه‌ندی زانكۆی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “محه‌ممه‌د شه‌باهه‌تی” و سه‌پاندانی سزا به‌سه‌ریدا، تراكت و بابه‌تیان بڵاو كردۆته‌وه‌. “محه‌ممه‌د شه‌باهه‌تی” چالاكی سنفی خوێندكاری، حه‌فته‌ی ڕابردوو و له‌ ساڵڕۆژی ئازادبوونی له‌ زیندان، بۆ جارێكی دیكه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. مه‌ئموورانی ڕژیم به‌ ناوبراویان وتووه‌: له‌ سه‌ر په‌روه‌نده‌یێكی ساڵه‌كانی ٩٨ و ٩٩ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، له‌حاڵێكدا ڕه‌وه‌ندی دادگاییكردنی به‌بێ ئاگاداری خۆی به‌ڕێوه‌ چووه‌ و قازی به‌ نهێنی حوكمی بۆ ده‌ركردووه‌.