به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سێشه‌ممه شه‌وی ٨ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمۆڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، بۆ جارێ دووهه‌م به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان پیرۆزكرد.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، تراكته‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانی “فه‌ره‌جه”، “قشڵاق” و “شه‌هره‌كی مه‌وله‌وی” بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر تراكته‌كان جه‌خت خراوه‌ته سه‌ر حاكمییه‌تی شۆرایی له ئێران و كوردستان، مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی گه‌لانی ژێر سته‌می ئێران، مافی ژنان و پیاوان له كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆسیالیستی، هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه له تراكته‌كان یادی ته‌واوی گیابه‌خت كردووانی ڕیزی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی به‌ڕز ڕاگیرا.